لە شەڕ و پێکدادانێکی نێوان سوپا و لایەنەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا 23 کەس دەکوژرێن

دوایین نوێکردنەوە 2023-09-03 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

چاودێرێکی جەنگی سوریا دەڵێت، ڕۆژی یەکشەممە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپا سوریا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوویدا، لە ئەنجامدا 23 کەس کوژران، دوای ئەوەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەنکەرە هەوڵیان دا دزە بکەنە ناو ناوچەکە. ڕامی عەبدوڕەحمان، بەرپرسی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند 18” چەکداری سەر بە گرووپەکانی تورکیا و پێنج کەس لە هێزەکانی ڕژێم کوژران" ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون. بەپێی ڕوانگەکە کە پشت بە تۆڕێکی چالاکوانانی لە ناوخۆی سوریا دەبەستێت، شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەی تەل تەمر لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەسەکە ڕوویانداوە. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، گروپە یاخیبووەکان کە بە سوپای نیشتمانی سوریا ناسراون و لەلایەن ئەنقەرە پاڵپشتی دەکرێت، هەوڵیانداوە دزە بکەنە ناو ناوچەکە. ڕوانگەکە ئەوەشی خستەڕوو کە لەشکری سوریا و هێزە ناوخۆییەکانی سەر بە سوریای دیموکراتیک وەڵامیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە. ناوچەی تلتەمر لە نزیک ئەو سنوورانەیە کەلەلاین گروپەکانی سەر بە ئانکەرەوە کۆنترۆڵ کراوە.  لە ساڵی 2016وە تورکیا چەندین جار هێرشی کردووتە سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و چەند ناوچەیەکیشی لەسەر سنوور کۆنترۆڵ کردووە. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە مێژە هەوڵی دامەزراندنی "ناوچەیەکی پارێزراو" دەدات بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر بە درێژایی تەواوی سنوورەکە. بە گوێرەی ڕێککەوتنێکی ساڵی 2019 بە نێوەندگیری ڕووسیا، هێزەکانی حکومەتی سوریا بە درێژایی بەشێک لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور بڵاوەیان پێکرا لە بەرامبەر ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا. سەرچاوە: فرانس پرێس