دکتۆر سامان: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌واڵی دڵخۆش كه‌ر ده‌بیستن

دوایین نوێکردنەوە 2020-04-09 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، به‌هه‌مان شێوه‌ی دهۆك و سلێمان له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر له‌باره‌ی هه‌ولێر ڕاده‌گه‌ینین ، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن به‌رده‌وام له‌چاكبوونه‌وه‌دان و ئەو 11 گه‌ڕه‌كه‌ی گومان ده‌كرا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه‌ره‌نتینه‌ ناكرێن و ته‌نیا له‌ماڵه‌كانیان ده‌مینێنه‌وه‌ تا پشكنینه‌كان ده‌رده‌چن.

دکتۆر سامان به‌رزنجی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ڕاسته‌ له‌ سلێمانی و دهۆك هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر هه‌ن له‌باره‌ی كۆنترۆڵی نه‌خۆشی كۆرۆنا و به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌ هه‌ولێریش هه‌واڵی دڵخۆش كه‌ر ده‌بیستن، هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ بكرێت.

به‌رزنجی گوتیشی، "تووشبووان به‌رده‌وام له‌چاكبوونه‌وه‌دان و به‌رده‌وام ڕێژه‌یان زیاد ده‌كات، هه‌ر ئه‌مڕۆش دواین ئاماری چاكبووان ئاشكرا ده‌كه‌ین و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن دۆخی ته‌ندروستیان زۆر باشه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، "ئه‌و 11 گه‌ڕه‌كه‌ی هه‌ولێر كه‌ره‌نتین نه‌كراون و ته‌نیا گه‌ڕه‌كه‌كانیان داخراون و ناوه‌ ناوه‌ش پشكنینی به‌شێكیان ئاشكرا ده‌كرێت و له‌ماوه‌ی 14رۆژیش هه‌موو ئه‌نجامه‌كانیش ده‌رده‌چن.

 

بڵند ئیبراهیم