هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، دوای ئه‌وه‌ی داواكارییان ئاراسته‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌نته‌رنێت كردووە كه له‌م دۆخه‌دا هاوكاریی خه‌ڵك بكه‌ن، ئه‌وانیش به دوو شێوه ئاماده‌ییی هاوكارییان ڕاگه‌یاندووە؛ هه‌م خێراكردنی ئه‌نته‌رنێت و هه‌میش داشكاندنی 25%ی نرخه‌كه‌ی. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌مووی له ماڵه‌وه ده‌مێنێننه‌وه لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر كۆمپانیاكان هه‌یه له به‌كارهێنانی ئه‌نته‌رنێت.
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئانۆ جه‌وهه‌ر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له‌م دۆخه‌ی ئێستادا کە نه‌خۆشیی كۆرۆنا بڵاو بووەته‌وه و خه‌ڵكیش له ماڵه‌وه ماونه‌ته‌وه و پێویستیان به ئه‌نته‌رنێت هه‌یه، دوو داواكاریمان له كۆمپانیاكانی بواری ئه‌نته‌رنێت كردووه؛ یەکەم ئەوەی کە خێراییی ئه‌نته‌رنێت زیاد بكرێت و دووەمیش ئەوەی کە داشكاندن بۆ نرخه‌كه‌ی بكرێت.'
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "له‌مانگی سێ داوامان له كۆمپانیاكان كردووه له ڕێگه‌ی نووسراوێكی فه‌رمییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داشكاندن بۆ نرخی ئەنتەرنێت بكرێت و خێراییشی زیاد بكرێت و له كه‌متر له سێ هه‌فته‌دا دوو كۆمپانیا وه‌ڵامی نووسراوی ئێمه‌یان دایه‌وه و نورتێل و فاستلیگ هاتنه پێش و ڕه‌زامه‌ندییان نیشان دا و خێرایییان زیاد كرد و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ئه‌و كارتانەی چاپ كراون بفرۆشرێن و له كارتی نوێ‌دا كه چاپ ده‌كرێن له یه‌كی شهشەوە 25% داشكاندن بۆ نرخی ئەنتەرێنەکەیان ده‌كرێت.'
ئانۆ جه‌وهه‌ر باسی له‌وه‌ش كرد: "هۆكاری دواكه‌وتنی داشكاندن بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كارتانه‌ی له‌لای بریكاره‌كان هه‌یه بیانكێشنهوه و كارته‌كانیش لێره چاپ ناكرێن و هه‌مووی له ده‌ره‌وه چاپ ده‌كرێن، بۆیه داشكاندنهكهی هه‌ندێك دوا ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رنا كێشه نابێت."
عه‌بدۆكا باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه دوو كۆمپانیای گرنگن و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش وه‌ڵامیان ده‌بێت، دڵنیایین و ده‌ستپێشخه‌رییان ده‌بێت و ئێمه‌ش به‌پێی یاسا و گرێبه‌سته‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین."
گوتیشی: "فاستتلیگ ئۆڤه‌رێكی تایبه‌تی بۆ قوتابیانیش هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له سەعات هه‌شتی به‌یانی تا سەعات 2ی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌یكه‌نه خۆڕایی و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ویپسایتێك دروست بكه‌ن و ئه‌وان بۆ قوتابیانی بكه‌نه فری و ئه‌و پاكێجه خه‌ڵكیش ده‌گرێته‌وه."
وه‌زیری گواستنه‌وه ڕایشیگه‌یاند: "كۆمپانیاكان 100% خێرایییان زیاد كردووه و بگره زیاتریش و نرخهكهیشیان داشكاندووه و ئه‌وانیش فشاری زۆریان له‌سه‌ره، چونكه یه‌كه‌م جاره به‌وشێوه‌یه ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ئه‌نته‌رنێت به‌كار دێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه ده‌مێننه‌وه و، ئه‌مه ته‌نها له كوردستان نییه و له وڵاتانیش فشار له‌سه‌ر كۆمپانیاكان هه‌یه."
بڵند ئیبراهیم