به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، دوو كه‌س به‌هۆى دزینى تانكیی ئاو ده‌ستگیر كران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/12/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای زانینی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاستی، بەبوونی دیاردەیەکی دزیکردن لە گۆڕستانی کارگەی قیڕ (مه‌عمه‌ل قیڕ)، پۆلیس بۆ ئاگاداربوونه‌وه ده‌ستى به به‌دواداچوونه‌كانى كرد، دوای وەرگرتنی زانیاری و پشتبەستن بە کامێرای چاودێری، توانرا ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و بە هاوکاری لەگەڵ بەشی پۆلیسی شارەوانی دەستگیر بکرێن".
باس له‌وه‌ش كراوه، تۆمەتباران بەناوی (ا، ا، م) تەمەن 18 ساڵ، ، (م، ع، ع) تەمەن 21 ساڵ، دوای دەستگیرکردنیان دانیان بەتاوانەکەیاندا نا، کە 12 تانکیی ئاویان لە گۆڕستانی کارگەی قیڕ دزی بوو.
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێک خرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، دادوه‌ریش بڕیاری دا بە بەندکردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە 446 لە یاساى سزادانى عێراقى.