پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دوایین نوێکردنەوە 2020-04-10 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییکردنی هەر سێ هاونیشتمانیی کوردی نیشتەجێی لەندەن (کامه‌رانی سه‌ید مه‌جید،  عومه‌ری مام ڕه‌زا و شاد حامد فه‌ره‌ج) م بیست. پرسەو سەرەخۆشی لە بەڕێز دڵێری سەید مەجید و بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردووان عومەری مام رەزا و شاد حامد فەرەج دەکەم. 

هیوادارم خوای مەزن بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانیان ببەخشێت. 

 

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/4/10