ئاسایشی هەولێر ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر کرد کە ڤیدیۆی نەشیاوی چەندین کەسی بڵاو کردبۆوە

دوایین نوێکردنەوە 2023-09-25 19:11:38 - سەرچاوە: باسنيوز

ەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد کە خاوەنی زیاتر لە 10 کەناڵی تلیگرامە و ڤیدۆی نەشیاوی چەندین کەسی بڵاو کردۆتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25/9/2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "تۆمەتبار (ک، م، م) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا، چونکە لەلایەن داد خوازێک سکاڵای لەسەر تۆمار کرابوو، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە خاوەنی زیاتر لە 10 کەناڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تلیگرام و گرتەڤیدۆی نەشیاوی چەندین ئافرەت و پیاوی بڵاو کردۆتەوە و هەڕەشەی لەچەندین کەسی تریش کردووە، هەروەها بەدەیان گرتەڤیدۆی نەشیاوی کەسانی تر لەئامێری مۆبایلەکەی هەیە."

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە ناوی کەناڵەکانی لە تلیگرام ئەمانەی خوارەوەیە:

 

1- دادگای CTS خاوەنی گروپ 2- دادگای CTS -1 خاوەنی گروپ 3- خەێاڵی دڵەکان / خاوەنی گروپ 4- مانگی گەردون / خاوەنی گروپ 5- دادگای لەشفرۆشان / ئەدمینی گروپ 6- مەلەف چیەکانی تلیگرام / ئەدمینی گروپ 7- دیوەخانی ساتۆر / ئەدمینی گروپ 8- لێت نابورم / ئەدمینی گروپ 9- شەوەزەنگ / ئەدمینی گروپ 10- درۆ خۆشەها / ئەدمینی گروپ 11- کاستۆ گروپ / ئەدمینی گروپ 12- مانگی گەردون / خاوەنی گروپ

ئاسایشی هەولێر راشی گەیاندووە: "هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر ئەم تۆمەتبارە هەیە با سەردانمان بکات بۆ تۆمار کردنی سکاڵا لەسەری."