پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە

دوایین نوێکردنەوە 2020-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP- بەبۆنەی جەژنی قیامە ، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن رۆژوو و نزاکانیان قبوڵ بکات و لە کەشێکی خێر و خۆشیدا رۆژانی جەژن بەڕێ بکەن.

کوردستان هەر لە دێرزەمانەوە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاینی بووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەندبوونی خۆی بە داکۆکیکردن و پاراستن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە. 
ئەم جەژنە هاوکاتیشە لە گەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئەو دۆخە سەختەی هەرێمی کوردستان و تەواوی جیهانی گرتووەتەوە. بەم بۆنەوە داواکارم لە هاووڵاتییانی خۆشەویست بەردەوام بن لە پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان