هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێ) گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برا مەسیحیەکانی كوردستان و تەواوی جیهان دەكەین و، ئاواتەخوازین بەوپەڕی ئارامیی وئاسوودەیی ئەو جەژنەتان بەڕێبكەن و مایەی شادومانی و بەختەوەریتان بێت.
جهژنى قیامەی ئەمساڵ له كاتێكدایە كه ههرێمى كوردستان و جیھان بههۆى پهتاى كۆرۆناوه له رەوشێکی ناھەمواردان، داواکارین لە پێناو سهلامهتی و بەکەمترین زیان تێپەڕاندنی ئەو پەتایە ههموو لایهك خۆڕاگر و پابەندی ڕێنماییە تهندروستییهكان بین.
لەو بۆنەیەدا دووپاتی دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان نیشتمانی پێكەوە ژیان و ئاشتەوایی و لێبووردەیی نێوان سەرجەم پێكهاتە ئیتنی و ئایینیەكانە و، وەکو ھەمیشە پشتیوانی تەواو لەو فرەیی و هەمەرەنگییە دەكەین، دڵنیاشین بۆ لەمەودواش ئەو فەرهەنگە رەسەنە و رەگوریشەی ئەو شارستانیەت و مێژووە دەوڵەمەندە هەردەم ئاوا پتەوتر و بەهێزتر دەبێت.
دووبارە جەژنی قیامەتان لێ پیرۆز بێت و، بە هیوای ژیانێكی پڕ لە خێروخۆشی و ئاسوودەیی.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١١ـی ٤ـی ٢٠٢٠