سامسۆنگ گالاکسی SmartTag2 ڕێگەی زیرەکتر بۆ بەدواداچوونی شتە بەنرخەکانت دابین دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2023-10-10 20:44:45 - سەرچاوە: سامسۆنگ

  • ئاسانکاری بەکارهێنان و باشترکردنی دیزاین ئارامی زیاتر بە بەکارهێنەران دەبەخشێت
  • تایبەتمەندی و دیزاینە نوێیەکان کۆنترۆڵی ئەزموونی شوێنپێهەڵگرتن بە بەکارهێنەران دەبەخشن
  • ئەزموونی "دۆزینەوە" لە سەرانسەری ئامێرەکانی گالاکسی ئێستا هەمەچەشنترە بۆ بەکارهێنەران

                                             

هەولێر،کوردستان - 10ی تشرینی یەکەمی 2023 - کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکی پەردەی لەسەر ئامێری گالاکسی SmartTag2 لادا کە بڕیارە لە 11ی تشرینی یەکەمدا لەسەر ئاستی جیهانی بخرێتە بازاڕەوە. گالاکسی SmartTag2 تایبەتمەندی بەرزکراوە دەهێنێتە زنجیرەی گالاکسی SmartTag، کە ڕێگەی نوێ و کوالێتی بەرزتر بۆ بەدواداچوونی شتە بەنرخەکان چالاک دەکات، لە کاتێکدا نوێکردنەوەی دیزاین و ئاسانی بەکارهێنان حاڵەتی بەکارهێنانی زیاتر بۆ ئامێرەکە لە جاران چالاک دەکات.

جایون یۆنگ ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی SmartThings، سەنتەری سەکۆی ئامێرەکان لە سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، ڕایگەیاند: "ئێمە بەردەوام هەوڵدەدەین بۆ پەرەپێدانی ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاسانکاری ژیانی خەڵک لەڕێگەی داهێنانە پێشەنگەکانی سامسۆنگ گالاکسیەوە، لەگەڵ گالاکسی SmartTag2، ئێمە دڵنیا دەبین لەوەی بەکارهێنەرانی سامسۆنگ گالاکسی کەلوپەلەکانیان بە شێوەیەکی ئاسان و دەستبەجێ دەدۆزنەوە. وە بە باشترکردنی ئەزموونی گەڕان و تەمەنی پاتری درێژتر، گالاکسی SmartTag2 ئارامی دەروونی بۆ بەکارهێنەران بۆ ماوەیەکی زیاتر و لە دۆخی زیاتردا دەبەخشێت".

تایبەتمەندییە دەستبەجێکان کە دۆزینەوەی کەلوپەلی ونبوو لە جاران ئاسانتر دەکەن

دۆخی Lost Mode تەواو نوێی ئامێری گالاکسی SmartTag2ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات زانیاری پەیوەندیەکانیان لە ڕێگەی پەیامەوە تۆمار بکەن، تا هەرکەسێک شتێکی پەیوەست بە گالاکسی SmartTag2 بدۆزێتەوە بتوانێت مۆبایلە زیرەکەکەی بەکاربهێنێت بۆ سکانکردنی تاگەکە و بینینی پەیامی خاوەنەکەی و زانیاری پەیوەندیکردن. بۆ نموونە ئامێری گالاکسی SmartTag2 کە بە ملبەندی ئاژەڵێکی ماڵییەوە بەستراوەتەوە، ڕێگەیەکی گونجاوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ژمارەی تەلەفۆنی خاوەنەکەی هەمیشە بەردەستە، هەروەها لە زۆربەی ئەو شوێنانەی کە ڕەنگە ئاژەڵە ماڵییەکە تێیدا بگەڕێت. هەروەها دۆخی Lost Mode لەگەڵ هەر ئامێرێکی مۆبایل و وێبگەڕی ئینتەرنێت کە NFC چالاک بێت کاردەکات.

گالاکسی SmartTag2 تایبەتمەندییەکی بەرزکراوەی پیشاندانی قیبلەنما پێشکەش دەکات، کە ئەزموونی بەکارهێنەر بەرز دەکاتەوە بە دابینکردنی تیر بۆ نیشاندانی ئاڕاستە و مەودای گالاکسی SmartTag2 بۆ بەکارهێنەر، ئەم تایبەتمەندییە لەسەر هەر مۆبایلێکی زیرەکی گالاکسی بەردەستە کە پشتگیری لە (UWB) دەکات، وەک وەک گالاکسی S23 ئەڵترا.

هەروەها بەرنامەی SmartThings Find پەیوەست بە ئامێرە تازە تۆمارکراوەکانی گالاکسی SmartTags بەرزکراوەتەوە و ئێستا دەتوانێت کورتە ڕێگایەک بۆ بەرنامەکە لەسەر مۆبایلە زیرەکەکەی بەکارهێنەر دروست بکات، بەمەش دەستڕاگەیشتنێکی خێراتریان پێدەدات بۆ هەڵکردنی بەرنامەکە. جگە لەوەش، ئێستا بەرنامەکە تایبەتمەندی نمایشی نەخشەی تەواوی شاشەی هەیە و ڕووکارێکی دەستبەجێی هەیە، ئەمەش وایکردووە ئەزموونی بەکارهێنەر نەرمتر بێت.

لەکاتی گۆڕینی مۆبایلە زیرەکەکانی گالاکسی ، SmartTag2 بە شێوەیەکی خۆکاری مۆبایلە زیرەکەکەی گالاکسی بە بەکارهێنانی هەژماری سامسۆنگی بەکارهێنەرەکە هاوکات دەکاتەوە.

دۆخە نوێیەکان تەمەنی پاتری بەرز دەکەنەوە

لە ڕێگەی تایبەتمەندی تەواوی نوێی دۆخی پاشەکەوتکردنی وزە؛ بەکارهێنەران دەتوانن بۆ ماوەیەکی زیاتر چێژ لە گالاکسی SmartTag2 وەربگرن، کە لەگەڵ دۆخی ئاسایی بەرزکراوە بەردەستە. دۆخی پاشەکەوتکردنی کارەبا هەڵبژاردەیەکی تەواو و گونجاوە بۆ پاراستنی تەمەنی پاتری بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە پشت بە SmartTag دەبەستن بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداری کەلوپەلەکانیان بن. هەروەها تەمەنی پاتری ئامێری گالاکسی SmartTag2 زیاتر لە دوو هێندە زیاتر لە پاتری وەشانی پێشووی دەمێنێتەوە، کە دەگاتە 700 ڕۆژ، ئەمەش بەهۆی دۆخی پاشەکەوتکردنی وزەوە. هەروەها تەمەنی پاترییەکەی لە دۆخی ئاساییدا بۆ 500 ڕۆژ باشتر کراوە، کە بە بەراورد بە وەشانی پێشوو بە ڕێژەی 50% زیادی کردووە. و بە نەرمی گۆڕینی نێوان ئەو دوو دۆخە، بەکارهێنەران دەتوانن بۆ ماوەیەکی درێژتر چاودێری شتە بەنرخەکانیان بگرن وەک سویچی ئۆتۆمبێل، پاسکیل و هتد.

 

دیزاینێکی نایاب لەگەڵ بارودۆخی جیاوازدا دەگونجێت و لایەنی بەکارهێنانی زیاتر دابین دەکات

ئامێرە نوێیەکەی گالاکسی SmartTag2 بە قەبارەیەکی بچووکتر لە پێشووتر و لە شێوەی ئەڵقەدا دێت، هەروەها بە شێوازی بەکارهێنانی ئاسانتر دەوڵەمەندکراوە، ئەڵقەی کانزایی گەورە مانەوەی ئامێرەکە بەرز دەکاتەوە بە بەکارهێنانی کانزای ناو ئەڵقەکە بۆ نەرمی زیاتر کە دەتوانێت پشتگیری لە شتەکانی تر بکات وەک کلیپ و ئەڵقەی کلیل.هەروەها دەتوانێت ئەم شتانە بە جانتاکانەوە ببەستێتەوە.

هەروەها مانەوەی ئامێری گالاکسی SmartTag2 بەپێی پلەی بەرگری ئاو و تۆز IP67 بەرزکراوەتەوە، ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات چاودێری کەلوپەلەکانیان بن لە ژینگە سەختترەکانی وەک گەشتەکانی دەرەوە، لەکاتێکدا ئەم ڕیزبەندییە ئامێرەکە دەپارێزێت لە بەرکەوتنی خراپ بوون بەهۆی قاپی ئاوی ئاژەڵە ماڵییەکانەوە یان لە کاتی ڕاکردندا.

هەروەها ئامێری گالاکسی SmartTag2 پشتگیری لە دۆخێکی نوێی ڕۆیشتن بۆ ئاژەڵە ماڵییەکان دەکات، ئەمەش وا دەکات بەکارهێنەران تۆماری پیاسەکردنیان لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکانیان ئاسانتر بکەن.

ئارامی دەروونی بە شێوازێکی نوێ

ئامێری گالاکسی SmartTag2زۆرێک لەو تایبەتمەندییە بەناوبانگانەی لە وەشانی گالاکسی SmartTag و گالاکسی SmartTag+دا هەیە، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای بلوتوسی کەم وزە (BLE) و UWB، لە هەمان کاتدا تەکنەلۆژیای ڕاستی گریمانەیی(AR) Find بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بە شێوەیەکی بینراو ڕێنمایی بکات بۆ کەلوپەلەکانیان بە بەکارهێنانی کامێرای مۆبایلی زیرەکی سامسۆنگ گالاکسی. جگە لەوەش، گالاکسی SmartTag2 لە مەودای بلوتوسدا کە 120 مەتر دەبێت کاردەکات و دەتوانێت لە ڕێگەی بەرنامەی SmartThings ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە کۆنتڕۆڵ بکات.

سامسۆنگ پابەندە بە دڵنیابوون لە پاراستنی نهێنی بەکارهێنەرانی سامسۆنگ گالاکسی ، بەو پێیەی شوێنی ئامێرەکە تەنها بە مۆڵەتی بەکارهێنەر دەتوانرێت بەدواداچوونی بۆ بکرێت، هاوکات SmartThings Find داتاکانی بەکارهێنەریش کۆد دەکات، هەروەها لەلایەن بەرنامەی Samsung Knox پشتگیری دەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش. جگە لەوەش لەکارخستنی دۆخی ونبوو Lost Mode دەستبەجێ زانیاری پەیوەندی خاوەن ئامێرەکان دەشارێتەوە و ئەو پەیامەی خاوەن ئامێرەکە بەجێی هێشتووە دەسڕێتەوە.

بۆ بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسی ؛ SmartThings Find دەتوانێت لە ڕێگەی تایبەتمەندی "ئاگادارکردنەوەی تاگی بێناو"ی خۆیەوە ئاسایش دابین بکات، کە ئامانجی ڕێگریکردنە لە چالاکییەکانی بەدواداچوونی بێ مۆڵەت لە ڕێگەی ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەران لە ڕێگەی ئاگادارکردنەوەیەکەوە ئەگەر SmartThings Find ئامێرێکی نەناسراوی SmartTag دەستنیشان بکات کە شوێنپێی ئەوان دەگرێت، ئەمەش پاراستنی بەکارهێنەر بەرز دەکاتەوە.وە ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی شوێنپێهەڵگرتنی شتەکان.

هەروەها گالاکسی SmartTag2 بە شێوەیەکی نەرم کاردەکات لەگەڵ وێستگەی SmartThings کە لەگەڵ SmartThings Find یەکخراوە، کە وەک سکانەرێکی ئامێر لە ماڵەوە کاردەکات، یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بەدواداچوون بۆ شتە بەنرخەکانی پەیوەست بە SmartTag بکەن. ئامێری Station SmartThings بەکارهێنەران لە شوێنی شتێکی تاگکراو ئاگادار دەکەنەوە، لە شتە کەسییەکانی وەک کۆنتڕۆلی تەلەفزیۆن و جزدان و کلیلەوە تا ئامێرە تۆمارکراوەکانی وەک مۆبایلە زیرەکەکان، تابلێتەکان، کاتژمێر و بیستۆکەکان. هەروەها خاوەن ئاژەڵە ماڵیەکان ئاگادارکردنەوە وەردەگرن کاتێک ملبەندەکەی کە بە تاگەکەوە بەستراوەتەوە لە وێستگەی SmartThings دوور دەکەوێتەوە، ئەمەش وایان لێدەکات ئاژەڵە ماڵییەکانیان لە دەوروبەری ماڵەکەدا بهێڵنەوە.

دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

سامسۆنگ ئیلهام بەخشە بۆ جیهان و داهاتوو وێنا دەکاتەوە بە بیرۆکەی گۆڕانکاری و تەکنەلۆژیاکان، و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆبایلە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکانی سامسۆنگ بکەن : https://news.samsung.com/mena