خەلیفان-KDP.info- کەرەنتینی ناحیەی (خەلیفان)ى سنوورى سۆران ھەڵدەگیرێت و پشکنینى تایبه‌ت به په‌تاى كۆرۆنا بۆ 750 که‌س له ناحیه‌كه كراوه.
دوو ھەفتە پێش ئێستا، بەھۆى تووشبوونی کەسێک بە کۆرۆنا له ناحیه‌ى خه‌لیفان کە بەریەککەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک ھاووڵاتی ھەبوو، بڕیار درا بۆ ماوەی 14 ڕۆژ ناحیه‌كه كه‌ره‌نتین بكرێت، بەپێ زانیارییەکان ئەمڕۆ کەرەنتینی خەلیفان ھەڵدەگیرێت، بەڵام قەدەغەی ھاتوچۆ وه‌ك شوێنه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان بەردەوام دەبێت.
لە ماوەی 14 ڕۆژی کەرەنتینی خەلیفان، 750 کەس له خه‌لیفان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە.