بە وێنەوە... زانكۆی راپەڕین لە شەوی یەڵدا چەند چالاکیەکی ئەنجام دا

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-21 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز


ئەمشەو بە بۆنەی شەوی یەڵداوە لە زانکۆی ڕاپەڕین چەندین چالاکیی ئەدەبی و هونەری ئەنجام دران.


ئاراز ڕەمەزان لێپرسراوی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "ئەمشەو بە بۆنەی یادکردنەوەی شەوی یەڵداوە چەندین چالاکی جۆراوجۆری ئەدەبی و هونەری بە بەشداریی چەند شاعیر و هونەرمەند و خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجام درا".


گوتیشی "چالاکیەکان لەلایەن بەشى زمانى کوردى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتی و بەڕێوەبەرایەتى چالاکیی وەرزش و ڕۆشنبیرى ئەنجام دران".