نوێنەری سیستانی: داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-21 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

نوێنەری عەلی سیستانی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات بۆ دەرچوون لە قەیرانەكان و دەڵێت، هەڵبژاردنی پێشوەختە زۆربەی كێشەكان چارەسەر دەكات. ڕۆژی هەینی 20-12-2019، عەبدولمەهدی كەربەلائی نوێنەری عەلی سیستانی وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت چونكە، هەڵبژاردنی پێشوەختە زۆربەی كێشەكان چارەسەر دەكات. وتیشی: دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە راستەوخۆ دوای پەسەندكردنی یاسای هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت. نوێنەری عەلی سیستانی راشیگەیاند: پێویستە خۆپیشاندانەكان نەبنە هۆی راگرتنی پڕۆسەی خوێندن.