موسیلم: كێشەی كەمی خۆراك نییە.. ئه‌تروشی: ئەمڕۆ چەند پێشنیارێك ئامادە دەكەین

دوایین نوێکردنەوە 2020-04-14 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

دھۆك-KDP.info- پارێزگاری دھۆك رایگەیاند، پڕۆژەیەك ئامادە دەكەن بۆ ئاساییكردنەوەی ھاتووچۆ لە سنووری پارێزگاكە. ھاوكات وەزیری بازرگانی لە دھۆك رایگەیاند، كێشەی كەمی خۆراك لە ھەرێمی كوردستان نییە.

کەمال موسیلم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ پارێزگاری دھۆك رایگەیاند: "ھیچ كێشەیەكی كەمی خۆراك لە سنووری دھۆك و شارەكانی دیكەی ھەرێمی كوردستان نییە".

لەبارەی رێكارەكانی نوێی قەدەغەی ھاتووچۆ دوا 16ی مانگ فه‌رھاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دھۆك گوتی: "ئەمڕۆ چەند پێشنیارێك ئامادە دەكەین ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی دەكەین، وەك شارەكانی دیكە ھەر بڕیارێك بدرێت پێیەوە پابەند دەبین، بەڵام ئێمەش بەرنامەی خۆمان ھەیە بۆ ئاساییكردنەوەی ھاتووچۆ، بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی ژیانی خەڵك، ئەوە بەو مانایە نییە كە مەترسییەكانی كۆرۆنا نەماوە، بێگومان دەبێ ھاووڵاتییان بەردەوام بن لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان".

 

کاروان باعەدری