ڕوانگەی سوریا: فڕۆکەخانەی دیمەشق لەلایەن هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیلەوە کراوەتە ئامانج

دوایین نوێکردنەوە 2023-11-26 20:28:08 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کە چاودێری ململانێکانی ناو سوریا دەکات و ڕۆژنامەیەکی سەر بە حکومەتی سوریا دەڵێن هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل فڕۆکەخانەی دیمەشقییان کردووەتە ئامانج. ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقییان کردووەتە ئامانج. هێزەکانی بەرگری ئیسڕائیل هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە. ڕۆژنامەی ئەل وەتەن بڵاویکردەوە ئەو گەشتە ئاسمانییانەی کە بڕیار بوو بگەنە فڕۆکەخانەکە ئاڕاستە کراون بۆ فڕۆکەخانەکانی لازقییە و حەلەب. چەندین ساڵە ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر " ئامانجە ئێرانییەکان لە سوریادا "، لەوانەش فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەب. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز