ئایا ئێمە بە باشی دەخەوین؟.. سامسۆنگ لە ڕێگەی توێژینەوەیەکی جیهانییەوە لەسەر تەندروستی خەو وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2023-11-26 22:09:56 - سەرچاوە: سامسۆنگ

لەم سەردەمەدا خەڵکێکی زیاتر پلەیەکی بەرزی پێشینەیی دەدەن بە خەوتن چونکە پەیوەندی بە تەندروستییەوە هەیە. پەرەسەندنی ئارەزووی خەوتن لە ڕەوتەکانی ئەم دواییەی کە لە ڕێگەی بەرنامەی Samsung Health بەدیکراون. و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بە ڕێژەی 182%[1] زیادبوونی ژمارەی ئەو بەکارهێنەرانە بەدیکراوە کە بەلایەنی کەمەوە هەفتەی جارێک بۆ ماوەی ساڵێک بە شێوەیەکی چالاکانە بەدواداچوونیان بۆ خەوتن کردووە. بەڵام ئەمە هەمان پرسیار دووبارە دەوروژێنرێت: ئایا ئێمە بە باشی دەخەوین؟

سامسۆنگ حەزی دەکرد وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە بە ئەنجامدانی یەکێک لە گەورەترین تاکە توێژینەوەکانی کەسیی[2] پەیوەست بە تەندروستی خەو تا ئێستا، کە تیایدا شیکاری 716 ملیۆن شەوان لە ڕەفتاری خەوتن لەنێو بەکارهێنەرانی Samsung Health لە سەرانسەری جیهان. هەرچەندە گرنگیدان بە تەندروستی خەوی کەسی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەرزبووەتەوە، بەڵام ڕاستی ناخۆش ئەوەیە کە کوالێتی خەوی مرۆڤەکان هەموو شەوێک وردە وردە بەرەو دابەزین دەڕوات، ئەمەش بەو مانایەیە کە جیهان ڕووبەڕووی بەربەستێکی ڕاستەقینەی خەوتن بووەتەوە.

جیهان کەمتر و بە کارای کەمتر دەخەوێت

تێکڕای ماوەی خەوتن لە 7 کاتژمێر و 3 خولەکەوە بۆ 6 کاتژمێر و 59 خولەک لە ئاستی جیهانیدا کەمیکردووە، کە کەمترە لەو ئاستە حەوت کاتژمێرەی کە لەلایەن دامەزراوەی نیشتمانی خەوتنەوە پێشنیار کراوە. (بڕوانە هێڵکاری یەکەم)

لایەنێکی دیکەی نیگەرانی زیادبوونی ژمارەی بەئاگابوونەوەکانە لە کاتی خەوتندا، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کارایی خەوتن، بەو پێیەی فاکتەری سەرەکیە لە پێوانەکردنی کوالێتی خەودا و بەدواداچوون دەکرێت بە ئەژمارکردنی ڕێژەی کاتی ڕاستەقینەی خەوتن لەگەڵ کۆی ئەو کاتەی مرۆڤ لە جێگادا بەسەری دەبات لە هەر شەوێکدا.

جیهان کەمتر و کەمتر کارا دەخەوێت

تێکڕای ماوەی خەوتن لە 7 کاتژمێر و 3 خولەکەوە بۆ 6 کاتژمێر و 59 خولەک لە ئاستی جیهانیدا کەمیکردووە، کە کەمترە لەو ئاستە حەوت کاتژمێرەی کە لەلایەن دامەزراوەی نیشتمانی خەوتنەوە پێشنیار کراوە. (بڕوانە هێڵکاری یەکەم)

لایەنێکی دیکەی نیگەرانکەر زیادبوونی بەئاگاییە لە کاتی خەوتندا، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کارایی خەوتن، بەو پێیەی فاکتەری سەرەکی لە پێوانەکردنی کوالێتی خەودا بەدواداچوون دەکرێت بە حیسابکردنی ڕێژەی کاتی ڕاستەقینەی خەوتن لەگەڵ کۆی ئەو کاتەی مرۆڤ لە جێگادا بەسەری دەبات لە هەر شەوێکدا.

i.imgur.com/ZVHUuey
  

ئەم ئەنجامە تایبەت بە هیچ گروپێکی دانیشتووان یان ناوچەیەکی دیاریکراودا نیە، بەڵکو کەمبوونەوەی ماوەی خەوتن و کارایی بۆ هەردوو ڕەگەز و هەموو گروپە تەمەنییەکان و ناوچەکانی لێکۆڵینەوەکراو پیشان درا:

  • هەرچەندە کارایی خەوتن بۆ پیاوان بەردەوام لە دابەزیندایە، بەڵام مێینەکان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەرچاوترین دابەزینیان بەخۆوە بینیوە. (هێڵکاری دووەم)
  • دانیشتوانی بەتەمەن دابەزینی زیاتریان لە کارایی خەوتندا نیشان دا. ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 7٠ ساڵەوەیە، تووشی دابەزین دەبن بە ڕێژەی دوو هێندە زیاتر لە داتاکانی ئەو کەسانەی لە بیست ساڵاندان. (هێڵکاری 3)
  • ئەمریکای باکوور گەورەترین دابەزینی کارایی خەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، لەکاتێکدا ئاسیا نزمترین ئاستی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. (هێڵکاری 4)
  • لە دەرەوەی ئەوروپا و ئەمریکای باکوور ماوەی خەوتن لە هەموو ناوچەکانی تر کەمتر بووە لە حەوت کاتژمێر. (هێڵکاری 4)

کەم خەوی کاریگەری زۆری لەسەر گەنجان هەیە

هەروەها شێوازی ناڕێکی خەوتن کاریگەری لەسەر کوالێتی خەو هەیە. کەمی خەو پێوەرێکە بۆ ناهاوسەنگی خەو، کە ئاماژەیە بۆ کەلێنی نێوان بڕی خەوتن لە ڕۆژانی هەفتە و کۆتایی هەفتەدا، هەروەها بەشدارییەکی نەرێنی دەکات لە خراپتربوونی کێشەکانی خەو لەسەر ئاستی جیهان.

کێشەی کەمخەوی لە نێو گەنجاندا زۆرترینە، بەو پێیەی لە نێوان کەسانی تەمەن بیست ساڵاندا نزیکەی دوو هێندە زیاترە لە چاو ئەوانەی تەمەنیان لە حەفتاکاندایە: 49 خولەک بە بەراورد بە 29 خولەک. بە پشتبەستن بە (هێڵکاری 5)، کە باس لە کێشەکە دەکات بەپێی ناوچەکان، ڕوونە کە ئاسیا کورتترین ماوەی لەدەستدانی خەوی تۆمارکردووە، کە 41 خولەک بووە، لەکاتێکدا ئەمریکای لاتین درێژترین ماوەی تۆمارکردووە، کە 47 خولەک بووە. و لە ئاستی جیهانیدا خەڵک بە تێکڕا لە کۆتایی هەفتەدا 44 خولەک زیاتر دەخەون. (هێڵکاری 6)

چۆن پەنگوین بژمێرین نەک مەڕ

لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ بەدەستهێنانی تێگەیشتنێکی قووڵتر لە شێوازە باوەکانی خەو لە جیهاندا، سامسۆنگ دەستیکرد بە شیکردنەوە و پۆلێنکردنی جۆرە جیاوازەکانی ماوەی خەوتنی مرۆڤەکان، کە هێمایان بۆ کرد بە شێوەی ئاژەڵە خەوتووەکان[3]. هەریەک لە هەشت ئاژەڵە خەوتووەکە نوێنەرایەتی شێوازێکی جیاوازی خەو دەکات کە تایبەتمەندی ناوازەی پەیوەست بە ماوەی خەوتن و یەکگرتوویی خەو و کاتی بەئاگابوونەوە هەیە، کە هەموو ئەمانە کاریگەرییان لەسەر کوالێتی خەو هەیە. (هێڵکاری 7)

ئەوەی جێگای سەرنجە، زۆربەی تاکەکان لە سەرانسەری جیهان لە نزیکەوە خۆیان لەگەڵ شێوازی خەوتندا ناساندووە، وەک "پەنگوینی دەمارگیر"، کە یەک لەسەر سێی بەشداربووان پێکدەهێنن. ئەوان پارێزگاری لە ڕیتمەکانی ڕۆژانەی تەندروست دەکەن، بەڵام زۆرجار لە کاتی خەوتندا ڕووبەڕووی پچڕان دەبنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کارایی خەوتن. ئەم شێوازە لەگەڵ ئەو ڕەوتە دابەزینەدا یەکدەگرێتەوە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەدیکرا. (هێڵکاری 8)

  • بەکارهێنەرانی بەتەمەن لە پۆلی پۆلێنکردنی "ئاسکی وریا"دا نمرەی بەرزتریان بەدەستهێناوە، واتە کەسێک کە ماوەی خەوتنی کورتترە و کاتەکانی لە خەو هەڵسانی زیاترە. و نزیکەی 40%ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە تەمەنی 70 ساڵیدایە دەکەونە ئەم پۆلە، کە نزیکەی 10 هێندەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە بیستەکاندا زیاترە. ڕێژەی ئەم پۆلە زیادبوونی بەردەوامی نیشان دا لەگەڵ زیادبوونی گروپی تەمەن. (هێڵکاری 9)
  • ئەو کەسانەی لە تەمەنی بیست ساڵیدا بوون لە پۆلی پۆلێنکردنی "قونفوسە هەستیارەکان"دا بەرزترین ئاستیان بەدەستهێناوە، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی کە مەیلیان هەیە دوای خۆرهەڵاتن بخەون و پێیان دەوترێت " ئەو مۆلانەی کە ڕقیان لە خۆرە" بە بەراورد لەگەڵ گروپە تەمەنییە بەتەمەنەکان زیادیکردووە. ئەم گروپانە، لەوانە ئەوانەی کێشەی خەوتنیان هەیە، لەگەڵ کەمی تەمەنیشدا زیاتر باو دەبن. (هێڵکاری 9)

 تا چەند خووی بچووک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ خەوێکی باش؟

جگە لە هێمای ئاژەڵە خەوتووەکان، کۆمەڵێک بەرنامەی ڕاهێنانی خەو هەیە بۆ باشترکردنی کوالێتی خەو. ئەم چەمکە لەسەر ئەو باوەڕە بەهێزە دامەزراوە کە ئەنجامدانی گۆڕانکاری بچووک لە خووەکانی ڕۆژانەدا دەبێتە هۆی باشتربوونی کوالێتی خەو. بەرنامەکە مانگێک ڕاهێنانی خەوتن لەخۆدەگرێت کە بەپێی جۆری ناوازەی خەوی ئاژەڵانی بەکارهێنەران ڕاستەوخۆ لەسەر مەچەکەکانیان دانراوە، لەوانە بۆ نموونە بەیانیان هەڵسانەوە بە خێرایی لە جێگاکەیان، پاراستنی کاتێکی ڕێکوپێکی لە خەو هەڵسان و چالاکبوون لە ڕۆژدا . وە خووی ئەرێنی تر.

بۆ تاقیکردنەوەی کاریگەری ڕاهێنانی خەو، سامسۆنگ ژمارەی ئەو بەکارهێنەرانەی شیکردەوە کە لە ڕێگەی ڕاهێنانەوە ڕوویان لە ئاستێکی بەرزتر لە ڕاهێنانی خەو کرد (هێڵکاری 10). بۆ نموونە ئەگەر تۆ وەک ئاستی سێیەمی " تیمساحی ڕاوچی" پۆلێنکرایت، دەتوانرێت پێشکەوتن تۆمار بکرێت کاتێک دەچیتە ئاستێکی بەرزتر، واتە ئاستی یەکەم یان دووەم. کاتێک پێداچوونەوەمان بە ئەنجامەکاندا کرد، دەرکەوت کە لە ڕاستیدا کاریگەری هەبووە. لێرەدا کاریگەری ڕاهێنانی خەوتن بە واتای ئەگەری پەرەپێدانی سەرکەوتووانەی هەڵوێستی ئەرێنی بە گرتنەبەری خووی باشتر لە خەوتنە.

  • هەندێک لە بەکارهێنەران تا زیاتر بەشدارییان لە ڕاهێنانی خەودا کردبێت کوالێتی خەویان باشتر بووە، هەروەها هەر گروپێک دوای دوو مانگ لە ڕاهێنان باشتربوونی زیاتری بەدەستهێناوە بە بەراورد بە تەنها یەک مانگ.
  • 94%ی نەهەنگە ماندووەکان دوای تەنها دوو مانگ لە ڕاهێنانی خەوتن باشتربوونیان بەخۆوە بینیوە. ئەم پۆلێنکردنە بە واتای نزمترین ئاستی کوالێتی خەو دێت، هەروەها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەدەست کەمخەوییەکی ئاشکراوە دەناڵێنن و چێژ لە خەوێکی باش وەرناگرن.

و تەندروستی خەو تەنها لە ڕێگەی خووی بچووکەوە دەتوانرێت باشتر بکرێت. بە بەکارهێنانی زنجیرەی کاتژمێری Galaxy Watch6 و بەرنامەی Samsung Health، بەکارهێنەران دەتوانن چێژ لە خەوی باشتر و تەندروستتر وەربگرن بە باشتر تێگەیشتن لە شێوازی خەوتن و پاڵنەرە کەسییەکان و ڕاهێنانەکانیان.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر زنجیرەی کاتژمێری Galaxy Watch6، تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: www.samsung.com/galaxy-watch.

 


[1] بەراوردێک لە نێوان داتاکانی بەکارهێنەرانی Samsung Health لە مانگی یەک تا مانگی ئایاری ساڵی 2021 و هەمان ماوەی ساڵی 2023ئەنجامدرا.

[2] ئەنجامەکان لە نێوان نزیکەی 716 ملیۆن شەوی خەوتن شیکرانەوە کە لە نێوان مانگی حوزەیرانی 2021 و ئایاری 2023لە سەرانسەری زنجیرەی کاتژمێری گالاکسی کۆکراونەتەوە.

[3] ئەمەش پێویستی بە کۆکردنەوەی زانیاری خەو هەیە بۆ ماوەی لانیکەم 7 ڕۆژ، لەنێویاندا 2 ڕۆژی پشوو.