دكتۆر سامان به‌رزنجی: پێویسته‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌ ئاسانكارییه‌وه‌ درێژبكرێته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2020-04-16 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، داوایان كردووه‌، به‌ هه‌ندێك ئاسانكارییه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ درێژ بكرێته‌وه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، ئێستا كاتێكی زێڕینه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌سه‌ر كۆرۆنا به‌ده‌ستهاتووه‌ بپارێزین و بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ بكرێت، چونكه‌ پێویسته‌ ماوه‌ی سووڕی ژیانی ڤایرۆسه‌كه‌ تێپه‌ڕێنین.

وه‌زیری ته‌ندروستی دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ناتوانرێت بڵێین مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌ نه‌ماوه‌ تاكو یه‌ك حاڵه‌ت مابێت، چونكه‌ له‌ یه‌ك حاڵه‌ته‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه‌، راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ پێویستی به‌ ماوه‌یه‌كی زیاتره‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه پێویسته‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌ ئاسانكارییه‌وه‌ درێژبكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ژووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆن رێكده‌خرێته‌وه‌ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 16ی نیسان، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ راگه‌یه‌نرابوو، كۆتایی دێت و پێشبینیش ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڕیاری نوێ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ربكات.