ھەڤاڵی بەڕێز عەبدوڵڵا عەلی
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و تەواوێ کەس و کار و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان