هەولێر -KDP.info-ساڵانه ڕۆژی 3/12 ڕۆژی جیهانیی كه‌مئه‌ندامانه، له‌م ڕۆژه‌دا كه‌مئه‌ندامان داواكارییان له حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه ئاستی بژێویان به‌رز بكاته‌وه. وه‌زیری كاری حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ، یاسای كه‌مئه‌ندامان هه‌موار ده‌كرێته‌وه و بژێوی ژیانی كه‌مئه‌ندامان له‌به‌رچاو ده‌گیردرێت و وه‌ك حكوومه‌ت مه‌به‌ستیانه ژیانێكی شایسته بۆ كه‌مئه‌ندامان فه‌راهه‌م بكەن.
سامان حوسێن، سه‌رۆكی ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له ڕۆژی جیهانیی كه‌مئه‌نداماندا داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین قه‌زیه‌ی كه‌مئه‌ندامان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و هه‌وڵی جددی بدات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان".
سامان حوسێن گوتیشی: "داوا ده‌كه‌ین ئه‌و بڕگه‌یەی كارنامه‌ی حكوومه‌تی نوێ جێبه‌جێ بكرێت کە باس له دابینكردنی ژیانێكی شایسته ده‌كات و بڕیاری هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كه‌مئه‌ندامان به‌زوویی بڕواته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به چاوی ڕێزه‌وه ته‌ماشای كه‌مئه‌ندامان ده‌كات و شایسته‌ی ژیانێكی زۆر باش. له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا یه‌كه‌م یاسای ماف و ئیمتیازاتی كهمئهندامانمان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كه‌مئه‌ندامان هه‌موار كردووه‌ته‌وه، له كه‌متر له 10 ڕۆژی تردا ده‌ینێرینه ئه‌نجومه‌نی شوورا بۆ په‌سه‌ندكردنی، ڕێنماییی ئۆتیزم و ڕێنماییی كه‌مئه‌ندامان هه‌موار كراوه‌ته‌وه، ناردوومانه بۆ ئه‌نجومه‌نی شوورا بۆ په‌سه‌ندكردنی و به‌پێی یاسا ئه‌نجومه‌نی شیاندنه‌وه‌ی كهمئهندامانمان له وه‌زاره‌ت پێک هێناوە".
كه‌مئه‌ندامان دوو جۆر مووچه له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن، ئه‌و كه‌مئه‌ندامه‌ی هیچ مووچه‌یه‌كی له حكوومه‌ت نه‌بێت، مانگانه بڕی 150 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، ئه‌و كه‌مئه‌ندامه‌ی مووچه‌ی تری هه‌بێت، مانگانه بڕی 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.
دەربارهی چاوه‌ڕوانیی كه‌مئه‌ندامان بۆ زیادكردنی مووچه‌كانیان، وه‌زیری كار گوتی: "زیادكردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان پێوه‌ندیی به یاساكهیانهوه هه‌یه، له‌م هه‌مواره‌دا باس له ڕێژه‌ی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان ده‌كرێت".
ناوبراو گوتیشی: "ڕوئیای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، کە ده‌بێ كه‌مئه‌ندام ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابین بكرێت".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ