خۆپیشاندان لەهەولێر دەستیپێکرد

دوا نوێکردنەوە: 2020-04-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خه‌ڵک- ئارام سەردار ئه‌مڕۆ شەممە ۱۸ نیسانی ۲۰۲۰ بەشێک لەکاسبکارانی بازاڕی سەنتەری شاری هەولێر لە خۆپیشاندانێکدا داوای کردنەوەی دووکان و بازاڕەکانیان دەکەن، کە بەهۆی کۆرۆنا زیاتر لەمانگێکە داخراون. کامیل مستەفا، خاوەنی دووکانی جل و بەرگ فرۆشتنە بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئێمە تائێستا پابەندی ڕێنماییەکان بوین، بەڵام چیتر ناتوانین چاوەڕوانبین دوکانەکانمان داخراوبێت، چونکە زیانێکی زۆرمان بەردەکەوێت. دەشڵێت، پارەیەکی […]