١٠ ڕۆژە هیچ حاڵەتێک لە دهۆک تۆمار نەکراوە

دوایین نوێکردنەوە 2020-04-18 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

دهۆک- وتەبێژی تەندروستیی دهۆک دەڵێ، ١٠ ڕۆژ تیێەڕی و هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار نەکراوە و، چاوەڕێی پشکنینەکانی کەسانی ترین.

لەبەر ئەوەی دهۆک کەم حاڵەتی بەرکەوتن و توشبوونی کۆرۆنا هەیە، خەڵک پابەندە بە ڕێنماییەکان پارێزگای دهۆکەوە و چەندین شوێن کراونەتەوە بۆ ئاساییبوونەوەی ژیانی خەڵک.

حەمرە ڕەزیکی، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە دهۆک ١٦ شوێنی کەرەنتینکردنمان هەن و ڕۆژانەش خەڵک کەرەنتین دەکرێن."

گوتیشی: "جێگایی دڵخۆشییە ١٠ ڕۆژ تێپەڕیوە هیچ حاڵەتیکی پۆزەتیڤ لە دهۆک تۆمار نەکراوە، لە سەرجەمی ١٥ تووشبوەکەی دهۆکیش ١٢ کەس چاک بوونەتەوە.'

کـــاروان باعەدری