دهۆک-KDP.info- بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر دەستپێشخەرییەکی لەسەر داوای (هەسەدە) بۆ (ئەنەکەسە) لەژێر ناوی یەکگۆتاریی سیاسیی کورد لە سووریا ڕایگەیاندووە، (ئەنەکەسە)ش دەڵێ، پێشوازیی لێ دەکەین، بەڵام مەرجمان هەیە.
"دەستپێسخەریی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر"
موسلیم محەمەد، ئەندامێکی بەڕێوەبەربردنی (ئەنەکەسە) و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی (پەدەکەسە) دەڵێ: "ئێمە بە ئەرێنی لەم دەستپێشخەرییە دەڕوانین، بەڵام مەرجمان هەیە، ئێمە دەمانەوێ لە بەڕێوەبردن و سیاسەت و سەربازیدا پشکدار بین".
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاندووە، هەموو ئەو کەیسانە هەڵدەوەشێتەوە کە لەسەر کەسایەتی و سەکردەکانی (ئەنەکەسە) هەیە، ئەوانەی لە دەرەوی وڵاتن و دەتوانن بگەڕێنەوە و هیچ ڕیگرییان نابیت بارەگای حزبیی خۆیان بکەنەوە و کاری سیاسیی خۆیان بکەن و هیچ کەیسێکی یاسایییان لەسەر نابێت.
"هەڵوێستی ئەنەکەسە"
لەو بارەیەوە، ناوبراو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێمە تاوانمان نەکردووە تا ئازاد و سەربەستمان کەن، بەڵام بە هەر شێوەیەک بێت ئەم دەستپێشخەرییە بە ئەرێنی دەبینین و، دەبێ ئەم دەستپێشخەرییە بە جددی بێت."
"١٠ سەرکردەی دەستگیرکراوی ئەنەکەسە"
(ئەنەکەسە) هەمیشە لە بەیاننامەکانیاندا داوای ئازادکردنی سەرکردەکانی دەکات و وەک (ئەنەکەسە) دەڵێت، چارەنووسی ١٠ سەرکردەیان نادیارە.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاند، بۆ دۆسیەی دەستگیرکردنی سەرکردەکانی (ئەنەکەسە)، لە ١٥ی ئەم مانگە لیستێکی ١٠ کەسیمان لە دەستەی سەرۆکایەتیی (ئەنەکەسە) وەرگرت و ڕادەستی (قەسەدە)مان کردووە، بۆ بەدواداچوون و زانینی ڕاستییەکان و، ئێمە کۆمیتەیەکمان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە پێک هێناوە، لە کاتێکی نزیکیشدا ئێمە و هەموو لایەک لە (ئەنەکەسە) و فەرماندەکانی (قەسەدە) لە داهاتوو ئەنجامی کارەکانی ئەو کۆمیتەیەش ڕادەگەیەنین".
گەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ
(ئەنەکەسە) لەبارەی کەیسەکەوە دەڵێ، کاری پێشتریمان ئازادکردنی ئەو کەسانە و بەشداریمانە لە سیاسەت و بەرێوەبردندا، ئێمە دەمانەوێ پێشمەرگەی ڕۆژیش بگەڕێتەوە، ئەمەش ئەولەویاتی کاری ئێمەیە."
کاروان بـــاعەدری