خەندان-
په‌رله‌مانی توركیا پرۆژه‌یاسای 2020ی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕه‌زامه‌ندی 329 ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر 159 ده‌نگی نه‌خێر پهسهندكردو ڕێژه‌ی كورتهێنانیشی بۆ ساڵی داهاتو ئاشكراكرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاتره له‌ساڵی 2019.
ئاژانسه‌كانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ی توركیا په‌سه‌ندكراوه كه 159 په‌رله‌مانتار دژی په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ی بون، ڕێژه‌ی كورتهێنانیش بۆ ساڵی داهاتو 138.9 ملیار لیره‌یه كه ده‌كاته (23.4) ملیار دۆلاری ئه‌مریكی.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، "رێژه‌ی بودجه بۆ بواره‌كانی ته‌ندروستی و خوێندن و بواری به‌رگری و پێداویستییه‌كانی سوپا زیادكراوه".
له‌ساڵی 2019 حكومه‌تی توركیا (80.6) ملیار لیره كورتهێنانی هه‌بو، برائه‌ت به‌یره‌ق وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته‌ش ڕایگه‌یاند،"ڕێژه‌ی كورتهێنان بۆ به‌رهه‌می ناوخۆ 3% زیادی كردوه".
دۆخی ئابوری توركیا به‌ڕێژه‌ی 8.5% دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه، ئه‌وه‌ش فشاری سه‌ر ڕێژه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌و وڵاته زیاد كردوه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، "پلانێكی تایبه‌تیان داناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی توركیا له‌ساڵی 2023