ههولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و ئێستا لەگەڵ سامر غەزبان، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری نەوت لە کۆبوونەوە دان.
بڕیار وایە شاندەکە چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ پەیوەست بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق ئەنجام بدات.