حەفت نەخۆشی تری هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەولێر چاک بوونەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-04-19 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، حەفت نەخۆشی تری هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەولێر چاک بوونەوە و ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیەتی:

 

هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر، پێتان ڕادەگەیەنین کە 7 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە و، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە، کە نێگەتیڤ بوو، بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

• ‌ کۆی گشتیی چاکبووەوەکان گەیشتە 125 کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانییەدا.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستیی هاووڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محەمەدفاتح جلال

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر

۱۹ی نیسانی ۲٠۲٠