هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی بە بۆنەی بیست و حەوتەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی گۆڤاری گوڵان دەكات.
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی گۆڤاری گوڵان
سڵاو و ڕێز
بە بۆنەی بیست و حەوتەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەكەم.
گوڵان، دوای ٢٧ ساڵ، وێڕای ئەو هەموو دۆخە ناهەموارەی بەسەر گەل و وڵاتەكەماندا هاتووە، بەسەر هەموو ئاستەنگەكاندا زاڵ بووە و تا ئێستایش لە ناوە هەرە درەوشاوەكانی ڕاگەیاندنی كوردستانە. ڕۆڵی ئێوە لە ماوەی كاركردنتاندا دیار و كاریگەرە و هەوڵ و ماندووبوونتان بەرز دەنرخێنم.
دەستخۆشیتان لێ دەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
مەسعوود بارزانی
٢٠ـی٤ـی٢٠٢٠