نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لەبارەی ئاڵۆزیەکانی هەرێمی زینی وەرتێ، لەجیاتی ئەوەی نارەزایی بەرانبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک پیشان بدات، پەکەکەی وەک بیانۆ پیشاندا و بانگەشەی ئەوەی کرد کە پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هێزێکی ڕەوا نییە.