نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش: لەبارەی بودجەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەڕێککەوتن نزیکین

دوا نوێکردنەوە: 2024-02-06 17:37:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

نوێنەری عێراق لەمیانی گوتەیەکیدا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "خەریکە دەگەینە رێککەوتنێکی باش لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بودجە"، گوتیشی: " هەوڵدەدەین دەستبکەینەوە بە هەناردەی نەوتی عێراق لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە، چونکە ئەوە بۆ هەردوولا باشە". محەمەد بەحرولعلوم، نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەدانیشتنی تایبەت بە دۆخی وڵاتەکەی رایگەیاند "لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەردەوامین لە پێشخستنی بواری دپلۆماتیمان". گوتی: "لەسەر ئاستی ناوخۆ هەوڵی ئەوە دەدەین دۆخی گوزەرانی خەڵک باشتر بکەین، دەمانەوێت ئابووریمان فرەچەشن بکەین". راشیگەیاند "هەڵبژاردنی مانگی 12ی ساڵی 2023ی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک زۆر گرنگ بوو، بەڕێوەچوونی گرنگبوو بۆ ئەو شارە کە فرە نەتەوەیە". لەبارەی کێشەکانی بەغداد