بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان ماڵی برینداران لە قامیشلۆ بۆردوومانكرا

دوا نوێکردنەوە: 2024-02-11 11:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە قامیشلۆ ماڵی برینداران بۆردوومانكرا، بەگوێرەی زانیارییەكان قوربانی كەوتووەتەوە بەڵام ژمارەیان نەزانراوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی ستێرا نەبی، پەیامنێری كەناڵ8 لە قامیشلۆ، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 11ـی شوباتی 2024، ماڵی برینداران لە قامیشلۆ لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بۆردوومانكراوە. سەرچاوەكان باسلەوەدەكەن، بۆردوومانەكە لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە ئەنجامدراوە، بەهۆیەوە قوربانی كەوتووەتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ژمارەیان نەزانراوە.