یوسف موراد، پەیامنێری کەناڵ8 لە کەرکوک رایگەیاند "کەمێك پێش ئێستا لەگەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوك، تەقە لە دوو برا کراوە و هەردووکیان گیانیانلەدەستداوە". پەیامنێری کەناڵ8 گوتیشی "کێشەکە لەسەر قەرز بووە و شەڕەکە لەنێوان چوار کەسدا بووە کە دووانیان برای یەکدی بوون و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوون، پاشان دەبێتە شەڕ و تەقە لە هەردوو براکە دەکرێت و یەکێکیان دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات". پەیامنێری کەناڵ8 دەشڵێت "ئاشنایەتیی لەنێوان بکوژ و کوژراوەکاندا هەبووە، بکوژەکە بە دەمانچە تەقەی لە هەردوو براکە کردووە، ئێستاش تەرمەکان بۆ توێکاری براونەتە پزیشکی داد لە کەرکوک". هاوکات فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە پەیامنێری کەناڵ8ی گوتووە "یەکێک لە تەقەرەکان دەستگیرکراوە و لە هەوڵی