ركابه‌رى یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان له پاڵه‌وانێییه‌تى یانه‌كانى عه‌ره‌ب له شارى شاریقه‌ى وڵاتى ئیمارات كۆتاییهات، یانه‌ى خانمانى موسڵ وه‌ك نوێنه‌رى عێراق به چوار یاریزانى كورده‌وه به‌شدارییان كرد . له یارى سێباز بۆ خانمان، چاوان به‌هادین پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا، دیه نزاریش له یارى 400 مه‌تر پله‌ى دووه‌مى نووسیه‌وه و هه‌مان راكه‌ر له یاریی 400 مه‌ترى پۆسته توانى پله‌ى دووه‌م له‌سه‌ر ئاستى تیپ مسۆگه‌ر بكات . هه‌رچى دڵسۆز عوبێد بوو، له راكردنى 100 مه‌ترى به‌ربه‌ست پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ستهێنا و پله‌ى سێیه‌میش بۆ دێرین به‌ختیارى هاوڕێى بوو .