نیوەی کەتەلۆگێکی مایکڵ جاکسن بە سەدان ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

دوایین نوێکردنەوە 2024-02-12 12:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

گروپی Sony Music، نیوەی کەتەلۆگی هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری ئەمریکا و پادشای پۆپ، مایکڵ جاکسن، بە 600 ملیۆن دۆلار دەکڕێتەوە. فرۆشتنی نیوەی کەتەلۆگی مایکڵ جاکسن، هەنگاوی نوێیە بۆ کڕینەوەی پشکی هونەریی، گەر کۆمپانیای سۆنی، لە داهاتوودا هەوڵی کڕینەوەی تەواوی کەتەلۆگەکە بدات، پێویستە بە یەک ملیار و 200 دۆلار، بیکڕێتەوە، بەمەش، دەبێت بە گەورترین مامەڵەی کڕین و فرۆشتن، کە بۆ کارێکی هونەری کرابێت. دەگوترێت، کەتەلۆگەکەی مایکڵ جاکسن، گۆرانی کۆمەڵێک هونەرمەندی دیکەش لەخۆدەگرێت، کە لەلایەن کۆمەڵەی بڵاوکردنەوەی جاکسن ماجیکەوە کۆکراونەتەوە، هاوکات، گۆرانییە سەرکەوتووەکانی: رەی چارلز، ئێلڤس پرێسلی و ئاریا فرانکلینی تیادایە. فرۆشتنی کەتەلۆگەکە، لەلایەن بەڕێوەبەری کارەکانی مایکڵ جاکسنەوە رێكخراوە، کە کاروباری ئەستێرەی کۆچکردوو