چێڵسی ده‌بێته‌ میوانى کریستاڵ پاڵاس

دوایین نوێکردنەوە 2024-02-12 14:37:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەمشەو چێڵسی یاریی هەفتەی 24ی پرێمەرلیگ بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس ئەنجامدەدات، ئامانجی یبلوزی لەندەن سەرکەوتن و گەڕایەوە بۆ پلەی دەیەمی ریزبەندی. یارییەکە لە یاریگەی سێڵهێرست پارک ئەنجامدەدرێت، ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری چێڵسی بەهۆی کەڵەکەبوونی پێکانەکانەوە، لە تواناکانی نۆ لە یاریزانەکانی بێبەشدەبێت، لە گرنگترینیان بادیاشێلی، ریس جەیمس، فۆفانا و کۆکۆرێلا. لە بەرامبەردا رۆی هۆدسۆن لە تواناکانی دوکۆریئ، ئیزی، هۆڵدینگ و سێ یاریزانی دیکە بێبەشدەبێت. چێڵسی لەم وەرزەدا لە دۆخێکی خراپدایە و تەنیا 31 خاڵی کۆکردووەتەوە، یانەی کریستاڵ پاڵاسیش بارودۆخی لە چێڵسی باشتر نییە و بە 24 خاڵەوە لە پلەی 15ی ریزبەندیی پرێمەرلیگدایە.