روونکردنەوەى دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەى کەیسى کوێخا دێرین عوزێرى

دوایین نوێکردنەوە 2024-02-12 14:37:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان روونکردنەوەیەکى لەبارەى فەرمانى دەستگیرکردن بۆ دێرین ئەحمەد ناسراو بە کوێخا دێرین عوزێرى بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوە کراوە "بەفەرمانى دێرین ئەحمەد ناسراو بە کوێخا دێرین عوزێرى تەقە لە سەرمایەدار (ئەحمەد کامیل فەقێ) کراوە". بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "لەپاش دەستگیرکردنى تۆمەتبارى رووداوەکە دانى بە تاوانەکەی ناوە و ئاماژەى بە هاوبەشێکى ترى تاوانەکە کردووە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە هەردوو تۆمەتبار پێشمەرگەن لەلاى دێرین ئەحمەد ناسراو بە کوێخا دێرین و دانیان بەوەدا ناوە بە فەرمانى ئەو تاوانەکەیان ئەنجامداوە". دەقى روونکردنەوەکەى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان: پاش ئەوەی کاتژمێر 12:10 خولەکی شەوی  29 لەسەر 30ـی 1ـی 2024، لە