ئۆتۆمبێلێک لە قامیشلۆ کرایە ئامانج و کوژراو هەیە

دوا نوێکردنەوە: 2024-02-12 19:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

پەیامنێرى کەناڵ8 لە رۆژئاوای کوردستان، ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ، دووشەممە، ئۆتۆمبێلێک لە قامیشلۆ کرایە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە. بەپێی ئەو دیمەنانەی بە کەناڵ8 گەیشتوون، ئۆتۆمبێلەکە لە شەقامێکی گشتیی شاری قامیشلۆ تێدەپەڕێت، چەندین ئۆتۆمبێلی دیکە لەنزیکیەوەن، کاتێک دەکرێتە ئامانج و دەتەقێنرێتەوە. ئەڤین شێخ موس، پەیامنێری کەناڵ8 لە قامیشلۆ، دەڵیت، بەهۆی هێرشەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە، بەڵام زانیاریی زیاتر لەبارەی رووداوەکە هێشتا نەزانراوە.