نۆ کرێکار لە کانە زێڕەکەى تورکیا بێسەروشوێنن

دوا نوێکردنەوە: 2024-02-13 15:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

پاش بڵاوبوونەوەى هەواڵی هەرەسی کانێکى خەڵووز لە تورکیا، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی فریاگوزاریی گەیشتنە شوێنەکە، تیمەکان دەستبەجێ دەستیان بە کارەکانی گەڕان کرد بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک کرێکار لەناوەوەن. حەمزە ئایدۆغدو پارێزگاری ئەرزینجان، گەیشتە شوێنی رووداوەکە و لە نزیکەوە زانیاریی لە تیمەکان وەرگرت و ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەیەک کرێکار بوون بە ژێر هەرەسەکەوە و تیمێکیان بۆ رزگارکردنیان پێکهێناوە. سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان (ئافاد) راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاوکردەوەو ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ کاتژمێر دووى پاش نیوەڕۆ کانێکی زێڕ لە شارۆچکەی ئیلیچ سەر بە ئەرزینجان هەرەسی هێناوە". هاوکات عەلی یەرلیکایا، وەزیرى ناوخۆى تورکیا زانیاریی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە پارێزگاکانی دەورووبەرەوە 400 کارمەندی