زەمینەسازییەکانی خۆپیشاندانەکانی17ی شوبات و رۆژانی دوایی

دوا نوێکردنەوە: 2024-02-17 12:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

سیانزە ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر خۆپیشاندانە خوێناوییەکەی رۆژی 17ی شوبات لە سلێمانی و 63 رۆژ لە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو، بەهۆیەوە 10 کەس کوژران و سەدانی دیکە برینداربوون، بەڵام هۆکار و زەمینەسازییەکانی ئەو خۆپیشاندانانە کەمتر ئاماژەیان پێدەکرێت. لە خۆپیشاندانەکاندا دروشم دەوترایەوە دژی "گەندەڵیی، نا دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و نەبوونی دەرفەتی کار"، سێ هێزە ئۆپۆزسیۆنەکە (کە پێکهاتبوون لە بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی) بەرەیەکیان پێکهێنا بۆ دەرکردنی یاسایەک لە پەرلەمان، کۆمەڵێک رێوشوێنی چاکسازییان جێکردەوە، بەڵام ئەو یاسایە تائێستا لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاونەکرایەوە. دروست، 20 رۆژ بەرلەوەی خۆپیشاندانەکان دەستپێبکەن، بزووتنەوەی گۆڕان، بە رابەرایەتی نەوشیروان مستەفا، کە خاوەنی 25 کورسیی