د. دانەر ئەبوبەکر/ مۆسکۆ
بزوتنەوەی رزگایخوازی کورد لە سەرجەم بەشەکانی کوردستاندا زیاتر لە ١٠٠ ساڵە لە خەبات و تێکۆشانی بەردەوامدایە بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئازادییەکانی گەلی کورد. لە مێژووی خەباتی باشووری کوردستاندا چەند جارێک دەرفەتی دروستبوونی کیانێکی وەک دیفاکتۆ بۆ کوردستانیان هاتۆتە پێشەوە، کەم تا زۆر سودیان لێوەرگیراوە بۆ دەرهێنانی پرسی کورد وەک پرسێکی ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەش بووە، بۆ پرسێک و ناساندی کێشەی کورد وەک پرسێکی جیهانی. لەوانە دەرفەتی رێکەوتننامەی ١١ ئاداری ١٩٧٠ و راپەڕینە مەزنەکەی ئاداری ١٩٩١. دواجاریش وەستانەوە دژ بە تیرۆری نێودەوڵەتی و شەڕی داعش.
هەرێمی کوردستان له ئهنجامی ئهو ههڵومهرجه سیاسیه نوێیهى كه بههۆى داگیركردنى دهوڵهتى كوێت له پاش مانگی ئابی ١٩٩١ له عێراق و ناوچهكه هاته ئاراوە، بۆ یهكهمجار له مێژوودا گەلی کورد توانی بە هاوبەشی زۆر کەس و لایەنی تر لە نەتەوە و ئایین و ئایینزاکانی کوردستان خاکی هەرێمی کوردستان بە کەرکوکیشەوە ئازاد بکەین.
لە راستیدا ئەزموونی حکومرانی لە هەرێمی کوردستان لە دوای راپەڕینە جەماوەرییەکەی مانگی ئاداری ١٩٩١ دەستیپێکرد. ئاشکرایە گەلی کورد بە پشتگیری بڕیارى ٦٨٨ ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی، کە بۆ پاراستنى گهلى كوردستان بوو دەرفەتێکی زێرینی دەستکەوت، بە تایبەتی دوای کێشانەوەی دامودەزگا ئیدارییهكانی حکومەتی عێراق له ناوچهكانى كوردستان، بۆشاییهكى یاسایی و ئیداریى دروستكرد، بهرهى كوردستانى، وهك دهسهڵاتى دیفاكتۆ، لهپێناو بهڕێوهبردنى ههرێم، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی رێکخست، له رێگاى دهنگدانى گشتى ونهێنى و راستهوخۆ له ١٩/٥/١٩٩٢ به بهشدارى نزیكهى یهك ملیۆن دهنگدهر ئهنجامدرا. كه بههاوكارى و پشتیوانى چاودێرانى بیانى و دۆستانى گهلى كورد بهڕێوهچوو.
بەداخەوە دوژمنانی گەلی کورد ئەو دەستکەوتە مەزنەی گەلی کوردیان پێ هەزم نەکرا، کەوتنە پلان و بەرنامە دارشتن بۆ شەڕی ناوخۆ و لاوازکردنی هەرێمی کوردستان، کە ئەنجامەکەی هاتەدی و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بەسەر دوو سیستەمی بەرێوەبردندا (نیمچە ئیدارە) دابەشکرد. پاش قوربانی و ماڵویرانیێکی زۆر، خۆشبەختانە بەهاوکاری دۆستانی کورد، تواندرا کۆتایی بە شەڕی ناوخۆی کورد بهێندرێت، و تا رادەیەک دەنگ و خواستەکانی گەلی کورد لێکنزیک بکرێنەوە، بە تایبەتی دوای ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک رژێمی سەدام رووخا و، سیستەمێکی سیاسی نوێ لە عێراقدا هاتەکایەوە بە بەشداریێکی چالاکی کورد و کوردستان. بۆ یەکەم جار لە دەستووری عێراقدا بە فەڕمی دان بە کوردستاندا نرا وەک هەرێمێکی فیدراڵی بە کۆمەڵێک دەسەڵاتی فراوان و جیاواز لە هەموو یەکە فیدراڵیەکانی جیهان.
سەرکردایەتی سیاسی کورد و حکومەتی هەرێم ئەو ئامانجەی لە ساڵی ١٩٩٢ بۆی دامەزرابوو، تەنیا لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و دوای پێکهێنانی یەکەمین کابینەی هاوبەش بە سەرۆکایەتی کوردستان جەنابی سەرۆک بارزانی، سەرۆک وەزیرانی جەنابی نێچیرڤان بارزانی هاتنەدی. دەستکەوتەکانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسی کوردیان نەک تەنیا وەک پرسێکی سیاسی بەڵکو وەک لایەنێکی بەهێزی ئابووری و وزە لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتانی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە هێنایە دەر، و هەرێمی کوردستان لەناو نەخشەی سیاسی و سەربازی و وزەی جیهاندا بەدیارکەوت.
هەمیشە دوای رووداوە گەورە و مێژووییەکانی دونیا، وڵاتانی کاریگەرە هەرێمیەکان و زلهێزانی دنیا بەدوای فراوانکردنی جێۆسیاسی خۆیانەوەن، لەو چەند ساڵەی رابردوو دوو رووداوی گەورەی جیهانی ناوچەکەی گرتەوە، یەکێک سەرهەڵدانی تیرۆری نێودەوڵەتی و شەڕی داعش بوو، ئەوەی تریان سەرهەڵدانی کڕۆنا ڤایرۆسی نوێی کۆڤید-١٩ یە. ئەمرۆ زۆربەی سیاسەتمەدار و رۆشنگەرانی دونیا باس لە گۆرانکارییەکانی سەردەم دەکەن، دوور نییە ئەوەی روودەدات ئەمرۆ لەناو شەقامی کوردی و ناو هێزە سیاسییە کوردییەکان بەشێک بێت لە پلان و بەرنامەی وڵاتانی بەرژەوەندیخواز. بە تایبەتی کاتێک پرسێکی بچوک، لۆبی گەورەی بۆ دەکرێت و، بانگەشەی لەناوچوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان و سفر ئیدارەی دووبارە بڵاودەكرێتەوە.
دوای پرۆسەى ریفراندۆمى سەربەخۆیی کوردستان، جەنابی سەرۆک بارزانی بەڕاشکاوانە ئایندەی کوردستانی داوەتە دەست قوتابییەکانی کە بۆ ئەم قۆناخە پێیگەیاندون، خۆشی وەک چاودێرێک و رێنیشاندەرێک دەروانێتە هەنگاو بەهەنگاوی قوتابیەکانی خۆی.
ئەوەی من تێگەیشتووم، قوتابییەکانی سەرۆک بارزانی بەبێ گەڕانەوە بۆ جەنابیان بڕیار لەسەر پرس و کێشە نەتەوەییەکان نادەن هەر لە یەکەم کابینەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەوە هەستی پێکراوە و رهنگدانەوەی هەبووە بەسەر سیاسەت و بەرێوەبردنی کوردستاندا و گەیاندنی بەو قۆناغە.
نێچیرڤان بارزان قوتابیێکی راستەقینەی سەرۆک بارزانی و یادگارێکی جوان و لێوەشاوەی بنەماڵەی بارزانە لەناو بزوتنەوەی رزگایخوازی کورد و حکومرانی کوردیدا. بەڵگەش بۆ ئەوە گوێبیستی وتەکانی سەرۆک بارزانی بووین کە نێچیرڤان بارزانی هەر لە تەمەنی منداڵیەوە زیاتر نزیکتر بووە لە جەنابیان وەک لە باوکی خۆشی، هەروەها کۆپی کلیلی دەرگا داخراوەکانی سەرۆک بارزانی پێسپێردراوە، کە لەکاتە سەخت و دژوارەکاندا دەرگا داخراوەکانی پێدەکاتەوە.
لە بنچینەدا چەمکی ئیدارە زیاتر چەمکێکی زانستی ئابوورییە، وەک سیاسی، بەڵام بەهۆکاری سیاسی و بارودۆخی هەرێمی کوردستان لەسەردەمی شەڕی ناوخۆدا ئەم چەمکە بە سیاسی کراو هەرێمی کوردستانی پێکرا بە دوو سیستەمی بچوک و لاوازی بەرێوبردن و حکومرانی کە لەناو شەقامی کوردیدا بە دوو ئیدارەی پێشووتر، ئێستای (سفر ئیدارەیی) ناسراوە. رۆژانە، بە تایبەتی ئەو کاتانەی هەرەشە و مەترسیەکانی لەسەر کورد و ئایندەی کوردستان زیاد دەبن، داهێنەرانی ئەم چەمکە بانگەشەی دووبارە زیندوکردنەوەی حکومرانی لە ژێر سایە و سیاسەتی بەکارهێنانی ئەم چەمکە بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن. بەدڵنیایەوە بە ئامانجی نەمانی هەرێمی کوردستان وەک کیان و قەوارە دەستورییە یاسایەکەیەتی.
ئەوەی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسی ٢٠/٤/٢٠٢٠ ی خۆیدا دایهێنا، چەمکێکی تەواو و پربەپێستی ئەم شێوازە حکومرانییهى بانگەشەی بۆ دەکرێت لەکاتی سەرهەڵدانی قەیران و پێکدادانی بەرژەوەندییەکانی خاوەن هێزی سۆشیاڵ میدیا و ئیرهابی فکری، لە ژێر ناوی سفر ئیدارە. بۆیە لێرەدا لە جێگای خۆیەتی لەو ساتەوە، چەمکی سفر ئیدارە وەک ئەڵتەرناتیڤ و لە گۆڕنانی چەمکی دوو ئیدارە لەناو شەقام و ناوەندە چاپەمەنییە کوردییەکان بەکاربهێندرێت .