دەستەی داکۆکی لە مافی مامۆستایانی ناڕازیی هەڵەبجە رایگەیاند، لەژێر رۆشنایی بەڵێنەكانی ئەمڕۆی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمى کوردستان، بڕیاریاندا بە هەڵپەساردنی بایکۆت. دەستەی داکۆکی لە مافی مامۆستایانی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ قوباد تاڵەبانى، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم کۆبوونەتەوە و بەڵێنی پێداون پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان بەپێی ساڵانی خزمەت، بخرێتە بواری جێبەجێبەجێکردن و مامۆستایانی وانەبێژیش بە قۆناغبەندی بكرێنە گرێبەست. دەستەی داکۆکی لە مافی مامۆستایانی هەڵەبجە رایگەیاند، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەڵێنی ئەوەشیداوە، بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دیکەی مامۆستایان، بەردەوام لەسەرهێڵ دەبن. مامۆستایانی ناڕازیی هەڵەبجە راشیانگەیاند، لە رۆژى سێشەممەوە مامۆستایان ئازادن بچنەوە ناو هۆڵەکانى خوێندن، بەڵام دەستبەردارى مافەکانیان