لە ماوەی دوو مانگدا 32 کەس لە عێراق بە تۆمەتی ئەندامێتیی داعش دەستگیرکراون

دوا نوێکردنەوە: 2024-02-20 17:37:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشکرایدەکات، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا 32 کەسیان بە تۆمەتى ئەندامبوون لە رێکخراوى داعش دەستگیرکردووە و دووان لە دەستگیرکراوەکان لە پارێزگای کەرکوک بوون. ئەمڕۆ سێشەممە 20ی شوباتی 2024، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "هێزەکانمان لەماوەی دوو مانگی رابردوودا توانیویانە 32 تیرۆریست دەستگیربکەن، دوو لەو تیرۆریستانە لە پارێزگای کەرکوک بوون". ئاماژەبەوەشکراوە "ئەو دوو تیرۆریستەی لە کەرکوک دەستگیرکراون، ژمارەیەک ڤیدیۆی بانگەشەئامێزییان بۆ داعش بڵاوکردووەتەوە، بەڵام دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە لە 24 کاتژمێردا دەستگیرکراون". دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق باسلەوەشدەکات، ئەو دوو دەستگیرکراوە لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیانناوە بەتاوانەکەیاندا کە ئەندامی داعشن و ئامانجیان لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکان بۆ تێکدانی ئارامی، تێکدانی دۆخی