زانیاری نوێ لەبارەى بۆردوومانى سنوورى ئاکرێ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاوە

دوا نوێکردنەوە: 2024-02-20 21:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە بۆردوومانێکى فڕۆکەبێفرۆکەوانەکانى تورکیا لە سنوورى ئاکرێ دوو هاونیشتمانى گیانیانلەدەستدا. کامەران عوسمان، لە تیمى کوردستانى عێراقى رێکخراوى "سى پى تى" بە کەناڵ8ى راگەیاند: لەکاتژمێر شەش و 45 خولەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆردوومانی "چیای سیارێ"یان لە گوندی کافیا لە ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ کرد. گوتى "لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا، دوو هاونیشتمانى بە ناوەکانی "عارف تەها تەمەن 61 ساڵ" و بەشیر عومەر عەلی تەمەن 68 ساڵ شەهیدبوون". کامەران عوسمان دەڵێت هەردوو شەهیدەکە پێشمەرگەی خانەنشین بوون. ئاماژەى بەوەکرد، هەردوو هاونیشتمانییەکە، لەگەڵ دوو هاونیشتیمانی دیکەی گوندی کافیا بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا کافی" و "سادق زێباری" بەمەبەستی ترش کردن چووبونە