کێ دەبێت بە براوەی سەرەکیی خەڵاتی ئەکتەرانی سەر سکرین؟

دوایین نوێکردنەوە 2024-02-23 11:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

بەڕێوەچوونی مەراسیمی خەڵاتی ئەکتەرانی سەر سکرین، نزیکدەبێتەوە، پێشبینی دەکرێت، بۆ جارێکی دیکە، ئەو کەسایەتیی و بەرهەمانە ببنەوە بە براوەی خەڵات، کە لەماوەی رابردوودا، سەکۆی خەڵاتە سینەماییەکانیان داگیرکردبوو. رێکەوتی 25ی شوبات، کاتژمێر چواری سەرلەبەیان بە کاتی هەرێمی کوردستان، مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی ئەکتەرانی سەر سکرین، ناسراو بە خەڵاتەکانی ساگ، تایبەت بە فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان، دەستپێدەکات، بە گوتەی رەخنەگران، هاوتای خەڵاتەکانی بافتا، ساگ، توانای خۆشکردنی رێی پاڵێوراوانی هەیە، بۆ بردنەوەی زۆرترین خەڵاتی ئۆسکار. بەگوێرەی پێشبینییەکانی گۆڤاری ئینتەرتەینمنت ویکڵی، سێ ئەکتەری سەرەکی، لەمیانی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ساگ، پێشبینی بردنەوەیان بۆ دەکرێت، کە دیارترین رووخسارە براوەکان دەبن، ئەوانیش: خانمە ئەکتەران ئێما ستەون، داڤین جۆی