بۆ پێکهێنانى ئیدارەى کەرکوک داوایەک لە سودانى دەکرێت

دوایین نوێکردنەوە 2024-02-28 05:37:08 - سەرچاوە: کەناڵ8

فراکسیۆنى تورکمانەکان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، داوا لە محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکات، سەرپەرشتى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێى پارێزگاى کەرکوک بکات، وەک سەرۆکى فراکسیۆنەکە دەڵێت، دواکەوتنى حکومەتى کەرکوک، سەقامگیرى عێراق بە گشتى و پارێزگاکە بەتایبەت لاواز دەکات.