وێنە.. تایوان کۆتایی بە ئاهەنگی ساڵی نوێی هەیڤی دەهێنێت

دوا نوێکردنەوە: 2024-02-28 21:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

دانیشتووانی رۆژئاوای تایوان بە هەڵدانی یاریی ئاگرین، کۆتایی بە ئاهەنگەکانی سەری ساڵی هەیڤی دەهێنن، کۆمەڵێك مەراسیمی جیاواز پەیڕە و دەکەن، کە یەکێک لە سەرەکیترینیان، رۆیشتنە بەناو یارییە ئاگرینەکاندا بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ خوداوەندەکەیان، تا خۆشگوزارەنیان بکات و بەختێکی باشتریان لە ژیاندا پێببەخشێت. لە شارۆچکەی زونانی تایوان، خەڵک پەیکەری خوداوەندەکەیان بەسەر شانیانەوە هەڵگرتووە و بەناو سەدان یاری ئاگریندا دەڕۆن و سوپاسگوزاری خۆیان دەردەبڕن بۆ خوداوەندی بەخت و خۆشگوزەرانی، ئەم مەراسیمە جۆرێکە لە "ئاگربەردان لە خوداوەند هان دان"، کە بەوە ناسراوە ئارەزووی گەرمی دەکات و لە سەرما دەترسێت. چین چێن لۆنگ سەرۆکی لیژنەی مەراسیم، لەبارەی ئەم چالاکییانەوە دەڵیت، "لە رابردوودا لەم ناوچەیە