جواکینۆ رۆسینی.. گەورە دانەری ئۆپێرا و گەنجینەی زێڕینی موزیک

دوا نوێکردنەوە: 2024-02-29 15:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

بە ئامێری بەرهەمهێنانی ئۆپێرا ناوبانگی هەیە، یەکێکە لە دیارترین موزیکدانەرەکانی وڵاتی ئیتاڵیا، لە هەناوی موزیکدا سەرمایە و زەنگینیی دۆزیوەتەوە، جواکینۆ رۆسینی، لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، رێکەوتی 29ی شوباتی 1792، لەدایکبووە. جواکینۆ رۆسینی، کوڕی جوسێپ رۆسینی، لە خێزانێکی هونەرییدا لەدایکبووە، باوکی ژەنیاری ترامپێت بووە و دایکیشی گۆرانیبێژ، تێکڕای ژیانی منداڵیی لە چوارچێوەی سەکۆی نمایش بەسەربردووە، لە ئاستی خوێندندا لاواز بووە، بەڵام خولیایەکی گەورەی بۆ گۆرانی و ژەنین هەبووە، لە تەمەنی 14 ساڵییدا، دەبێت بە ئەندامی قوتابخانەی فیلهارمۆنیکی بۆلۆنیا، پاش تێپەڕینی یەک ساڵ لە خوێندنی موزیک، شارەزاییەکی گەورە لە ژەنینی ئامێرەکانی، چەلۆ، بوق و هاپسیکۆرد پەیدادەکات، هاوتای ژەنین، بەمەبەستی پەیداکردنی پارە، گۆرانی