فێستیڤاڵی فۆلکلۆریی نەینەوا لە شاری حەزر بەڕێوەچوو

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-02 12:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

فێستیڤاڵێکی فۆلکلۆریی لە پارێزگای نەینەوا، بەناونیشانی "دوو هەزار ساڵ لە مێژوو" بەڕێوەچوو، لەڕێگەی ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناوچەکە، بە لەبەرکردنی جلوبەرگی دێرین و کۆنی میزۆپۆتامیا، کەشێکی کەلەپوورییان زیندووکردەوە، بە بەشداریی سەرۆک کۆماری عێراق، لەتیف رەشید، بۆنەکە بەسەرکرایەوە و چالاکییەکانی ئەنجامدران. بە بەشداریی سەرۆک کۆماری عێراق، لەتیف رەشید، دانیشتوانی نەینەوا، لە شاری حەزری کۆن، فێستیڤاڵی فۆلکلۆریی ساڵانەی خۆیان ئەنجامدا. شاری حەزر لە پارێزگای نەینەوا، یەکێکە لە دیارترین ناوچە شوێنەوارییەکانی عێراق و لە لیستی کەلەپووری جیهانیی رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە. ئەم ناوچەیە، لە ساڵانی دێرینی میزۆپۆتامیا، بەدیاریکراوییش لە جوارچێوەی فەرمانڕەوایەتیی ئیمپراتۆریەتی ئەشکانییدا لە 250ی پێش زاین، شارستانییەتێکی گەورە و دیار بووە،