نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کەرکوک بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەبێت لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا کارنامەیەکی هاوبەش ئامادەبکرێت بۆ دیاریکردنی پارێزگاری کەرکووک. ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ی ئازاری 2024، نووسینگەی رۆژنامەوانیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و لایەنە سیاسییە براوەکانی کەرکوک بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات "لە دیدارەکەدا رێککەوتن لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییە براوەکان کرا بۆ تاوتوێکردنی ئەو کارنامانەی لەمیانی کۆبوونەوەکەدا پێشکەشکران". راگەیەندراوەکە باسلەوەشدەکات "لەماوەی دوو هەفتەدا کارنامەیەکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان هێزە سیاسییەکان ئامادەبکرێت و دیاریکردنی پارێزگاری نوێ و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا خێراتر