راگەیاندنی پارتی ساڵیادی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس پیرۆز دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2020-04-22 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-  دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس..

بەبۆنەی (16)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی(ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی ماڵپەرەكەتان دەكەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بە هەمان پەیامی بەرپرسانە و دڵسۆزانەتان بەردەوام بن و هەنگاوی باشتر  بنێن.
 
ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس توانیویەتی لەو ماوەی كاركردنیدا وەك كەناڵێكی ئەلكترۆنی رۆڵی خۆی لە بواری راگەیاندندا ببینێ و لە پانتاییەكی بەرفراواندا بەرنامەی كاری رۆژانەی خۆی لە هەواڵ و راپۆرت و وتار بڵاوبكاتەوە، لەو رووەوەش خزمەتی زۆری ئەزموونەکەمانی کردوە.

جارێكی دیكە وێرای پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خوازیارین بۆ ساڵی داهاتوودا زیاتر و لە گشت روویەكەوە بەرەو پێش بچن.
        هەر سەركەوتوو بن لە كار و بەرنامە و چالاكیەكانتان..

دەزگای رۆژشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان