گۆڕان: هەرێمی کوردستان باجی حوکمڕانیی خراپ و پەرتەوازەیی سیاسی دەدات

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-05 11:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

بزووتنەوەی گۆڕان لەیادی 33 ساڵەی راپەڕینی هاونیشتمانییانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە هەمووکات زیاتر بە ساتەوەختی پڕ ئاڵنگاری، قەیران، خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان و مووچەخۆران تێدەپەڕێت. دەقی راگەیەندراوەکەی بزووتنەوەی گۆڕان: ئەمڕۆ، لە هەلومەرجێکی دژواری سیاسیی و ئابوری و دامەزراوەییدا؛ هەرێمی کوردستان یادی (33)هەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دەکاتەوە، ڕاپەڕینێک وەک ڕەتکردنەوەیەکی گشتی لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕینەوە چەخماخەی سەند و بە ماوەیەکی کەم هەمو ناوچەکان لە دەستی ڕژێمی بەعس ئازادکران و، لەدوا وێستگەشدا لە شاری کەرکوک تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا. ‎ئەم ڕوداوە مێژوییە پڕ بایەخە، لە کاتێکدا بەبیر دەهێنینەوە، هەرێمی کوردستان لە هەموکات زیاتر بە ساتەوەختی پڕ