بەهۆی دەستێوەردان لە یەکێک لە ئەنجامەکانی فۆرمولا 1 لێکۆڵینەوە دەکرێت

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-05 13:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردەوە، کە محەمەد بن سەلیمی سەرۆکی یەکێتی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلەکان، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجامدەدرێت سەبارەت بە دەستێوەردانی لە ئەنجامی یەکێک لە پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانییەتی فۆرمولا وەنی ئۆتۆمبێلەکان، لە وەرزی رابردوو لە گراند پریکسی سعودیە. رادیۆی باڵای بەریتانیا راپۆرتێکی تایبەتی ئاڕاستەی پابلۆ باساری بەرپرسی یەکێتی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلەکان و لیژنەی باڵا کردووە، کە تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە محەمەد بن سەلیم تەداخولی کردووە بۆ ئەوەی سزای سەر فرناندۆ ئەلۆنسۆی شۆفێری تیمی ئاستۆن مارتن گۆڕانکاری تیادابکرێت لە پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانییەتی گەورەی سعودیەی ساڵی رابردوو. کەسێکی نزیک لە بەرپرسانی پێشبڕکێیەکە ئەو زانیاریانەی ئاشکراکردووە، کە لەوکاتەدا ئەو بەرپرسەی فۆرمولا وەن لە سعودییە بووە و پێیوابووە ئەو سزایەی بەسەر ئەلۆنسۆدا