مووچەی مانگی شوباتی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

دوا نوێکردنەوە: 2024-03-06 15:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کەناڵ8ی راگەیاند "سبەینێ پێنجشەممە 7ی ئازار، مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت". سەرچاوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەی روونکردووەتەوە "ئەو مووچەیەی دابەشدەکرێت، مووچەی مانگی شوباتە". مانگانە ئەمریکا بڕى 15ملیۆن دۆلار دەداتە وەزارەتى پێشمەرگە بۆ ئەو لیوا هاوبەشانەى کە خراونەتە چوارچێوەى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتی هەرێمى کوردستان. ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا فەرمانبەرانی دیکەی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەی مانگی شوبات دەکەن. سەرچاوەیەکى وەزارەتى دارایی بە کەناڵ8ى راگەیاند، دوایین وەزارەت کە لیستى مووچەى ئامادەکردووە وەزارەتى ناوخۆ بووە و ئێستا لیستى مووچەى سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانى هەرێمى کودرستان ئامادەیە. گوتیشى، ئەوەى ماوە وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان بەنووسراوى فەرمى لیستەکە ئاڕاستەى وەزارەتى دارایی